ئاڵەکۆک

مەجنوون add_a_photo
مەجنوون شۆڕەبی
١. هەناسە
ئاخ‌ چەندە‌ پەڕێشانە، چەنێک‌ جوانە‌ هەناسە
سوێ‌ عاشق‌ و باشقانە‌ دڵۆڤانە‌ هەناسە

ئەم‌ پەرچەم‌ و زەنگیانە‌. دەڵێ‌ 'شا'‌نە‌لە‌‌شانا
خەڵفی‌ شلکی‌ باخی‌ گەروی‌ مانە‌ هەناسە

ئەو سێو‌ و بەهێ‌ و مێوە، لەناو بەژنی‌ حەریری
جێ‌شەڕگەوو‌ جێ‌ژوانی‌‌ کۆڕی‌ ژانە‌ هەناسە

تەک‌خاڵی‌ گەشی، خاڵی‌ حەقی‌ دڵتەڕەکانە
بۆخاوی‌ لەشی‌، عەتری‌ د‌ڵ‌ و گیانە‌ هاناسە

قاقای‌ دەم‌ و لێو‌ دەڕژێ‌ بو نێو‌ قوڵکی‌ چەناگەی‌
'مێزان'ە، کۆڵ‌ و 'کۆ'ی‌ دڵی‌ لاوانە‌ هەناسە

ڕومەت‌ غەزەلی‌، دەنگی‌‌ مەلی، شاعیری‌ ڕەندە
تەرلانی‌ ڕەوەی‌، نێو‌ڕەوە‌کەی 'وان'ە‌ هەناسە

قومری‌ بە نەشە‌ی‌ 'بەردە‌هەڵو' مەستە‌ لە‌ نەشئەی
تەیری‌ ڕەوەزی، ڕازی‌ مورادانە‌، هەناسە

کارگێ‌ کە‌ لەژیر‌ گرمەیی‌ هەورا‌ دەتە‌قێ‌ شەو
ئەو کارگی‌ کەمای‌ نێو‌ دڵی‌ 'کۆبان'ە‌ هەناسە

ماسی‌ و‌ قەشەیی‌، بێت و‌ بدا شانی‌ لە شانی
باقۆی‌ بە‌نەشەی‌‌ گۆلی‌ 'مەریوان‌'ە‌ هەناسە

ڕەوتی، ڕەوەکی، ڕەوڕەوەکەی‌ میژویە، وینەی
ئاسکی‌ بەلەزی‌ لوتکەیی‌ 'بارزان' هەناسە

هەر لاوە‌، کە‌ لەو لاوە، دڵی‌ خاوە، پێکاوە
خۆبەخشی‌ 'خوراسان‌'ە، چ‌ حەیرانە‌ هەناسە

'ئاڕش‌' بە کەمان. چەرخی‌ زەمان‌ بێتە‌ مەسافی
بڕژانگی‌ ڕەشی، وەک‌ سەری‌ پەیکانە‌ هەناسە

شوین‌پەنجە‌یی‌ ئەو‌ ئایە‌تی‌ ئاشقانە‌ قەدیشی
زەردە‌ و شەبەقی‌‌، دەم‌شە‌فەقی‌ بە‌یانانە‌‌، هەناسە

دویشەو‌ لە‌ خە‌و هاتە‌ خەیاڵ، ئەو پەریزادە
شوخاڵ‌ و پەڕوباڵەکەی‌ 'کوردان'ە‌، هەناسە
نووسین: کاوە‌عەزیزنیژاد

پەراوێز edit