ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
من لە دوای هاتنی تۆ بو کە زانیم
وەختێک کەخۆشەویستیت هات
وەختێک کە ئاوێتەی تۆ بوم
ئەوجار زانیم هەموو شتێک قسە دەکات
لە خۆمەوە نەمدەزانی
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو
زمانی مەلی ئاسمان
کە ئاشقت بووم
نەمزانی چۆن یان لە کوێوە
هێزێک هاتە نێو لەشمەوە
لەخۆمەوە بێ دەربەست بوم
سواری سەری ترس بوم و
لەرێگای هات و نەهات دەستم بە ڕۆیشتن کرد
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit