ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
کاتێک خۆشی باری بەست و لە دڵ ڕۆیی
کاتێک کەسەر هەوڵی دا بۆ سەربەخۆیی
مەرگ هەر نەهاتی
جارێکی کەش کلو کلو ساردی زستان
جەستەی گەرمی چزاندەوە
دڵۆپ دڵۆپ غەمی باران
وشە وشەی شێعری تەڕ کرد و تواندەوە
بڵێی ئێستاش دڵی پیرم
وەکوو کاتی منداڵی شاگەشکە بێت بۆ ساز کردنی بووکە بەفرینە
خەوی دار و کۆچی مەل
لە ئەوینی دو کەس دەچێ
کە لە قوڵایی دڵیان ڕا هاتنە لای یک
دوای ماوەیێک لێک دابڕان
جارێکی کەش مەرگ نەهات و سەرما هات
جارێکی کەش باری خەفەت
بە کوێرە ڕێگای دڵ داهات
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit