ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
نیوە ون و نیوە دیارم
نیوە شاد و نیو غەمبارم

ئەو بەشەم کە ونە ڕاستە
چونکە لە دیار بوون بێزارم

من لە وێ دا دەشارمەوە
غەم و قوڵایی ئازارم

بەڵام ئەو بەشەی کە دیارە
ون نابێ تێیدا ئاکارم

هەرچەند بە لێو بیشارمەوە
چاوم دخردەخەن ڕەفتارم

ون بوونی بەشێک لە هەستم
بێدەنگی نیوەی هاوارم

ڕۆژێک کە جەستەم نێو خاکە
دەردەکەون گشت ئەسرارم
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit