ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا › هۆنراوەی کورت ›
١٣. شێر و کەمتیار
کاتێک کە شێر بە ئارامی
لە سووچێکی ڕاکشاوە
کەمتیار بە دەورەی دادێن
وادەزانن شێر ترساوە

دێنە نێزیک بە کلکی شێر
یاری دەکەن بە بێ شەرمی
شێریش بەحاڵ خۆ تێک نانێ
بزەی دێنێ زۆر بە نەرمی

کەمتیاری پیس دەست لانابەن
تا سەبری شێر دێتە سەر سوێ
بە پەنجێکی خێرا و بە هێز
لێیان هەڵدەدڕێ پێست و توێ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit