ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا هۆنراوەی کورت
١٠. قیاسی پیاو بون
کە نێو دڵت، پڕ لە ژان بێ
بیر ۆ هەستت ماڵ وێران بێ

ئەگەر ڕابردووت سوتا بوو
داهاتووشت بێ مەکان بێ

ژیانت شێوەی جەهەنەم
خۆشەویستیشت تاوان بێ

جا چی فایدە شاز و قۆز بی
یا جوانیت وێسفی کەنعان بێ

کەس هەست بە باش بونت ناکا
گەر قیاسی پیاو بوون گیرفان بێ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit