من هەوای پاییزی غەم بووم
کەی بەهارم دێتەوە
بۆ دەبێ گڕکانی عەشقم
بە بزێک بکوژێتەوە
لەعنەتی لێ بووە ئەوینێک
کە دڵێک بوکلێتەوە
کوانێ دەستماڵی هەژاری
فرمێسک دەسڕێتەوە
گریانی کۆرپێکی بێ ناز
دەبێ چۆن ژیر بێتەوە
بە پرچی پەلکە کراو
دڵی ڕەق دەتوێتەوە
ڕۆژێکی لە نەردی ئیقباڵ
تاس و جووت شەش دێتەوە
کەی بەهارم دێتەوە
بۆ دەبێ گڕکانی عەشقم
بە بزێک بکوژێتەوە
لەعنەتی لێ بووە ئەوینێک
کە دڵێک بوکلێتەوە
کوانێ دەستماڵی هەژاری
فرمێسک دەسڕێتەوە
گریانی کۆرپێکی بێ ناز
دەبێ چۆن ژیر بێتەوە
بە پرچی پەلکە کراو
دڵی ڕەق دەتوێتەوە
ڕۆژێکی لە نەردی ئیقباڵ
تاس و جووت شەش دێتەوە