دەبێ ناحەزانی گەلم
بە نووکی پێنووسم شڕ بن
پێم خۆشە تەواوی دونیا
بە شێعرەکانی من مڕ بن
بە شێعری پاراو بۆ وڵات
با هەزاران لێنوس پڕ بن
بە دەنگی سەمفۆنیای شێعرم
گوێ نەبیستان کەڕ و کڕ بن
نەوەی دوا ڕۆژ لێو وەسیەت بێ
بۆ مافی خۆتان مەکوڕ بن
نەکا ڕۆژێک کە خۆر هەڵات
لەو کاتەدا ماری سڕ بن
ئامێز لە داری وڵات دەن
بۆچی لە خاکتان دا زڕ بن؟
هەموو کات هاوڕێی باشی بن
دژ بە مرۆڤی بن بڕ بن
لەسەر سفرەی ئەوینداری
کڕ و چەور وەکوو بنکڕ بن
ماڵی نیشتیمان ئاوا کەن
بۆ سواغی دیواری قوڕ بن
لە ناو دەریا دا کف مەبن
قورس بن بە شێوەی دوڕ بن
تێر بن لە زوڵم و زۆر و دەرد
با زاڵمان لەسەر ئاخوڕ بن
دەست دەنە قەڵەمی زانست
تاکەی پێمان بڵێن وڕ بن
بەذری ئارامی بچێنن
لە کاتی خۆی مرچوموڕ بن
گەر ئاو بوون مەند و ڵێڵ مەبن
وەکوو ئاوهەڵدێر بەخوڕ بن
بۆ پاراستنی داب و کلتور
تاکە تاکەتان وەخڕ بن
لەگەڵ نەرمیەکان نەرم بن
لەگەڵ توندیەکانیش چڕ بن
بۆ گەرما پێدان بە ژیان
وەک بڵێسەی ئاگر بە گڕ بن
دژ بە قەفەس و دیل بون بن
وەکوو هەڵو بەرزەفڕ بن
قسەی دڵتان مەدرکێنن
پاڕێزەری ڕاز و سڕ بن
لایانگری خۆش ویستن بن
نەکا وەک ڕێوی بە فڕ بن
لەگەڵ هاوڕێیان هێدی بن
لەگەڵ دوژمن گورگی دڕ بن
قەڵەمت بڕشێنە تەنیا
نەفس پیسان با پێی قڕ بن
بە نووکی پێنووسم شڕ بن
پێم خۆشە تەواوی دونیا
بە شێعرەکانی من مڕ بن
بە شێعری پاراو بۆ وڵات
با هەزاران لێنوس پڕ بن
بە دەنگی سەمفۆنیای شێعرم
گوێ نەبیستان کەڕ و کڕ بن
نەوەی دوا ڕۆژ لێو وەسیەت بێ
بۆ مافی خۆتان مەکوڕ بن
نەکا ڕۆژێک کە خۆر هەڵات
لەو کاتەدا ماری سڕ بن
ئامێز لە داری وڵات دەن
بۆچی لە خاکتان دا زڕ بن؟
هەموو کات هاوڕێی باشی بن
دژ بە مرۆڤی بن بڕ بن
لەسەر سفرەی ئەوینداری
کڕ و چەور وەکوو بنکڕ بن
ماڵی نیشتیمان ئاوا کەن
بۆ سواغی دیواری قوڕ بن
لە ناو دەریا دا کف مەبن
قورس بن بە شێوەی دوڕ بن
تێر بن لە زوڵم و زۆر و دەرد
با زاڵمان لەسەر ئاخوڕ بن
دەست دەنە قەڵەمی زانست
تاکەی پێمان بڵێن وڕ بن
بەذری ئارامی بچێنن
لە کاتی خۆی مرچوموڕ بن
گەر ئاو بوون مەند و ڵێڵ مەبن
وەکوو ئاوهەڵدێر بەخوڕ بن
بۆ پاراستنی داب و کلتور
تاکە تاکەتان وەخڕ بن
لەگەڵ نەرمیەکان نەرم بن
لەگەڵ توندیەکانیش چڕ بن
بۆ گەرما پێدان بە ژیان
وەک بڵێسەی ئاگر بە گڕ بن
دژ بە قەفەس و دیل بون بن
وەکوو هەڵو بەرزەفڕ بن
قسەی دڵتان مەدرکێنن
پاڕێزەری ڕاز و سڕ بن
لایانگری خۆش ویستن بن
نەکا وەک ڕێوی بە فڕ بن
لەگەڵ هاوڕێیان هێدی بن
لەگەڵ دوژمن گورگی دڕ بن
قەڵەمت بڕشێنە تەنیا
نەفس پیسان با پێی قڕ بن