ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٤٨. باوک و برا
لە نێوەڕاستی تاریکی
هەڵکراون شێوەی چرا
کەس ناتوانێ دووپاتە بێ
لە شێوازی باوک و برا

باوک هێزی لەش و گیانە
بۆ پیاوەتی گۆڕەپانە
لە لووتکەی تووڕە بونیشی
فریشتێکی میهرەبانە

هەر برایە و لەتێک لە ڕووحە
برایەتی ئاوی خاوێنە
ئەگەر پاک بن لە ئاستی یێک
نیشان دەرن وەک ئاوێنە

ئەو برایەی لە برایەتی
لەسەر عەهد و وفای سوورە
هیچ کات ناخۆشی نابینێ
کێوی کەسەر بۆی خاپوورە

باوکیش کە کۆڵەکەی ژینە
لە بیابان، چیمەنی شینە
لە ناوەڕاستی دڵ ڕەشی
مامۆستای دین و ئایینە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit