ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
چاوم هێزی نەماوە
بە پیریم لێ قەوماوە

هەواڵی کۆچ و غەمە
غەمان باریان هێناوە

دەروونم بۆتە خەڵووز
سیە و جەرگم سووتاوە

لە شێوەی گۆشت بۆ خوان
بەر و پشت باش برژاوە

من و غەم مەلی عاشق
سەرمان پێکەوە ناوە

غزل... .

دەست و باڵم لەرزۆکن
لاقم دەڕۆن بە داران

ئازیز لێم گەڕێ بگریم
فرمێسکم بێن وەک باران

لە سووچی ژین بێ بەشم
دوورم لە دۆست و یاران

داخم بۆ دەردی گەنجیم
کوێر بم بۆ یادی جاران

دیل و ئەسیری دڵم
چەقڵی داوێنی گوڵم

جەستەم بە ساڵ داچووە
لە ژێر قورسایی زوڵم

غەزەل...

زیندان بۆتە ماڵی من
غەم بۆتە برای حاڵی من

بەردیش فرمێسک دەڕێژن
بۆ دەردی ئەوساڵی من

کات ناڕوا تەمەن دەڕوا
ئاوایە ئەحواڵی من

جگەرەم هێند من کێشاوە
ڕەش بوون لێوی ئاڵی من

غەزەل...

دەڵێن وەرزی بەهارە
بۆ لە لای من پاییزە

تاوانی من بۆ چییە
نیگارم بۆ لێم زیزە

خۆزگە هەر لە لای وی بم
ئەو لای من زۆر ئازیزە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit