ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
وێرانی نیگای تۆم بەڵام
تۆ ناتهەوێ کەسی من بی
دەترسی دڵت بدەی بە من
لە نێو ئەوینم دا ون بی

لەتێک دڵت بدە بە من
ئەمن تەواوی گیانی خۆم
تۆ تەنیا ساتێک بۆ من بە
من تا ئەبەد گیرۆدەی تۆم

جارێک بزەی لێوانی تۆم،
دیت و هەزار جار عاشق بووم
بێ ئەوەی شارەزای ڕێ بم
بەرەو خەیاڵاتی تۆ چووم

گەشی چاوت، شێوەی نیگات
لە هیچ ڕۆمانێکی ناچێت
نووسەری ڕێگای دڵداریم
ڕۆمان بۆ وەسفی تۆ نابێت

لەو دەمەی گیرۆدەی تۆ بووم
دڵەکووتە بەرم نادا
دەکرێ تاوێک ئارام بگری
گیانی من نەدەی بە بادا

زۆر جار دەڵێم هەزار بریا
هیچ کات من تۆم نەدیتبایە
خەفەتی دوری و نەبوونیت
بە دڵی من نەیکردبا کایە

لە زاهیر دا فرشتێکی و
دەرونت شێوەی دیکتاتۆر
بریا ڕاوچێکی ئازا بام
ماسی دڵتم گرتبا بە تۆڕ

ئیمانی من دوای دیتنی تۆ
بوە دینێک و دوو خودا
جەستە زیندوو بۆ بەڵام
ڕوح لە وی لاڕێ و جودا
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit