ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
٥٩. بریا زانیبات دەڵێم چی؟
بریا زانیبات دەڵیم چی؟
بریا تێبگەی لە هەستم
بریا چاوت لە چاوم با و
توند گرتباتا هەردووک دەستم

لە ئەستێرەی شەوان دەچێ
چاوی بریسکە داری تۆ
بەڵام لە بێ تویی دا
لە کات و ساتان دەوەستم

بێ شەماڵن شەوەکانم
هەناسەکانت شنە بان
کاتێک نەبی توفانێکن
بێ ئامانم، غەم پەرستم

بریا زانیبات خەیاڵت
وەک خەونێکی شیرن وایە
بەڵام تەعبیری ئەو خەونە
لە ئارامی دا بەربەستم

نە مانگە شەو، نە کاتی خەو
نە دەستی گەرمی ڕوژەکان
هۆشیارم ناکا خەیاڵات
سەراسەر گێژم و مەستم

یادی تو سوک ناکەن لە مێشک
دڵتەنگیەکانی گشت کاتی
وشەکانم لێ زیز دەبن
هێڕ دەبن شێعر و هەڵبەستم

وەک باڵەندێکی زیندانیم
وەک لاپەڕێکی لاسوتاو
وەک گەڵای زەردی پاییزم
لە سەرمان شەختەی دەبەستم

وەک گوڵێکی هەڵقەندراو
بە ڕۆژ شەوم، بە شەو ونم
بە ئەستیرە دەڵیم چرا
چۆن بە نەیار بڵێم دۆستم؟

ڕەخنەم لێ مەگرن بێزارم
نە شێتم، نە سەر لێ شێواو
کاتێک هەناسەیک نەبێت
شێوەی قاتڵێکی پەستم

کاتێک هەنگاو دایکی زڕن
واباشترە غاران نەدەی
فکری گوڵە باغان خەونێکە
لە نێو گوڵان دا دووڕەستم

زۆر بە هێواشی دەنگم دێت
خەیاڵم ون نەکەی ئەوجار
دەخزێم و دەخوشێم بێ تۆ
وەکوو مارێک کە بێ دەستم

لە دوا تەواو ئەو چڕییانە
تەنیا ڕووسور بی لە لای خۆت
ژیان وەکوو پاروێک نانە
بۆ بەرخۆدان ڕادەوەستم

بریا زانیبات دە لیم چی...
ڕێبەندان ١٣٩٨
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit