ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
چاوی تۆ دیوانی شێعرە
دوونیایێک لە ڕەستە و وشە
دەریای جوانین، لە ئاستی من
پڕن لە قەڵسی و هەڕەشە

هێزیان زۆرە و ئەمن لاواز
داری دڵ لە مشار دەدەن
هێندە قوڵن، کورانی وان
زەریکانیش حەشار دەدەن

هەستت وا گەرم و بەتینە
خوره تاویش دەسوتێنێ
هەستی شاعیری بێ پەنا
لە بناغە ڕا دەڕووخێنێ

شاعیرێکی تەنیا و بێکەس
کە سیلاحی وی قەڵەمە
لە نێو ناسراوی نەیاران
شێوە گۆڵی ئامیان دەڵەمە

چاوەکانت وەکو تەخشێک
دەدرێن لە خاڵی ڕەشی دڵ
وەکوو دو مەلی عاشقن
ماڵی نەماون و بوونە سڵ

چاوەکانت دوو ئەستیرەن
دەدرەوشێن و دەتروسکێنن
لەگەڵ مانگەشەو بەشەڕ دێن
وەکوو توتک دەقڕوسکێنن

جا چۆن شاعیری بەستەزمان
دەرەقەتی چاوی تۆ بێت
چۆن بتوانێ پەتۆ بەرێ
کە ئەسیری داوی تۆ بێت

خۆ کەم دێنن وشەکانی
ماندوو دبێ دست و پێنۆس
لێنووس هەناسەی تەنگ دەبێ
و لاڕێ دەبێ ڕێگای ڕێنووس

دەزانی بۆ؟ چوونکە شاعیر
دڵی دۆڕاندو و ئاری بوو
لە ناوە ڕاستی بێکەسی
بەرەو لووتکەی دڵداری چوو

عاشقی دوو ئەستیرەی گەش
بەڵام لەسەر حەرز و زەوی
بەرەو قیبلەی ئەوینداری
سەری سوڕاند وەک پاڵەوی

دڵی خورپەی کرد بە عەشق
عاشقی تیشکی پڕ نوریان
خۆشەویستی بێ سنوورەو
عاشقی نازی بێ سنوریان

تکا دەکەم شاهی جوانی
چاوت لە شاعیر دامەخە
ڕایەخی ساردی و دڵ ڕەقی
لەسەر تەختی هەست ڕامەخە

زولفی خاوت مەشارەوە
با شێعری تەڕت بۆ بنوسێ
با دڵی لەگەڵ دڵی تۆ
تخوونی یک بن وەک دراوسێ

با زێڵی تەنگی عاشق بیت
دەنگیان دەربێ ترپەکانی
با ڕۆژ و شەو لێ زیز نەبن
کاتژمێر و چرکەکانی

چاو لە چاوی کە ئەوجارە
بە ئارامی بچۆ نێو خەوی
تا ڕوون ببێ بەش و قسمەت
یا ئیقباڵی شێوە شەوی

تەنیایی وی کۆتایی دێت
بە گۆشێکی چکۆڵەی دڵت
با بنیشێ لە بن وێدا
تەنانەت وەک خڵت و مڵت
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit