ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
خۆزگە ئاوێنەی دیوت بام
تاکوو زۆر شتم بدیتبایە

خۆزگە جلی بەرت باما
تا گشت گیانتم ساو کردبایە

هەموو گیانی پڕ لە ڕازتم
وەکوو چیڕۆک باس کردبایە


خۆزگە شانەی قژت باما
وەک ڕێبوار بم پێوابایە

وەکوو دەریای بێ سنوورە
سەدان سەفەری تێدایە

خۆزگە عەتری ناو کومێدت بام
جار جار لە لای ملت دابایە

جاری واشە دەشتی سینەت
میوانی بۆنی من بایە

تیکەڵ بە دەست و پێستت بام
هەستی ڕاستی لەوەی دایە

ئەو کات دەستت لە قژت دابو
بریا وێنێکت ناردبایە

یا دەستت نابا ژێر سەرت
بە هەستی من کردبات کایە

ئەو جۆر وێنەم زۆر بە دڵە
خورپەی دڵم بێ مەودایە

وێنەی کاتێک چاوت خومارە
سوری لێوت یک هەوایە

باسی چاوی خوماری تۆ
کوانێ لە کام کتێب دایە؟

هەستی گەرم و لەشی نەرمت
وشە ڵاڵن دەنگیان نایە

تۆ دائم ئیلهامی منی
بۆ دێتنت چاو لە ڕێگایە

لە باوەشت دا دیلیەتی
خۆشترین بەندی دنیایە

ئەو گڵەی تۆی لێ ساز کراوی
ساز کراوە لە گڵی پڕ مایە

دڵۆپێک ئەسرینی چاوت
ئەڵماسی ناو تاجی شایە

تەنیا بۆ چرکێک ئیمن بە
ئەوە بڕیار نیە، تکایە
٣٠ جۆزەردانی ١٤٠١ هەتاوی
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit