ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
٣٨. کۆچی دوایی ئازیزێک
سڵاو ئازیزی کۆچ کردووم
لە دڵتەنگی لێوانلێوم
کەی کاتی کۆچ بو ئازیزم
لە دوا تۆ کێ بێنێت نێوم

ماڵمان بێ تۆ چۆڵ و شێواو
چاوم تار بوون بۆ گریانت
هەر کوێ سەیر دەکەم دەتبینم
چی بکەم لە یادگاریەکانت

قەولت دابوو تا دوا پیریش
بۆ جارێک باسی مەرگ نەکەی
قەرار نەبوو وا لەناکاو
سەفەر بۆ خاکە ساردە کەی

لە ژیان دا زۆر شت فێر بووم
بێجگە لەوەی بە بێ تۆ بژیم
دڵتەنگی وێرانی کردووم
پێم خۆش نیە دوا تۆ بژیم

تۆ بۆمن بەس برا نەبوی
هاورێکی خۆشەویست بووی
شەو و ڕۆژت لێ کردمە یک
وەکوو هەناسە پێویست بووی

بیرەوری لێم ناگەڕێن
لەو نێو شارە وێرانە دا
هەزاران ئاواتم هەبوون
لەگەڵ تۆ لەو ژیانە دا

خۆشویستنت ویست دڵ و
ئارام بوونی خەیاڵمە
بریا زانیبات بێ تۆ غەم
لەناو ژیان و ماڵمە

دەمهەوێ بێدەنگ بم و
قسەی دڵم نەدرکێنم
بەڵام لەو کاتەی نەماوی
سارد و سڕە دڵ و خوێنم

دارستانی خەیاڵاتم
لە بێ تۆیی دا سووتاوە
دەریای فرمێسک لە چاوم دا
کۆ بۆتەوە و قەفیس ماوە

ژیان بێ تۆ سارد و سڕە و
کوورەی دڵم کووژاوەیە
هەستی بێ گیان و بێ کەسم
بە یادی تۆ بووژاوەیە

نمویست دڵ گرانت کەم
بەهەستم و بە قسەکانم
بەڵام هێش و ژانی دڵم
زەختیان هێنایە سەر گیانم

کۆچت کردو لێت هەستاندم
تەنانەت ڕەنگی چاوانت
جەستەم تێکڕا بوو بە ئاگر
بوو بە خەڵووز لە تاوانت

نەمویست خەیاڵم لێ بدزی
بڕۆی بۆ نێو سەفەری دوور
وا خێرا لێم دوور بویەوە
ڕۆیشتی بە شێوەی تیشک نوور

نەمویست ببی بە ئارەزووم
لە خەیاڵم دا داوات کەم
لە نێو خەون و لە نێو ڕاستی
هەموو کات یادی باڵات کەم

وەڕەزی نێوی خۆم کردوە
کە وا خۆش بوو لەسەر زارت
تەنیا ئارامی من بۆتە
دیتنی سەنگی مەزارت
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit