میرسادق کوڕی مازیار لە ساڵی ١٢١٨ی کۆچی بەرانبەر ١٨٠٣-١٨٠٤ی زایین لە دینەوەردا لە دایک بووە هەر لە منداڵییەوە خەریکی خوێندن بووە لە تافی جوانیدا چووەتە هەورامان و لە لای پیاوە ئایینییەکانا خەریکی خوێندنی شەریعەتی ئیسلام و لێکدانەوەی قورئان و پیتۆڵی و ڕەوانبێژی بووە لە پاشا چووەتە دێی تووت شامی و ماوەیێک لەلای سەی براکە (١٢١٠ - ١٢٩٠ی کۆچی) خوێندوویەتی و ئەوسا گەڕاوەتەوە زێد و مەڵبەندەکەی خۆی و خەریکی ڕێنوێنی خەڵک بووە تا لە ساڵی ١٢٨٣ی کۆچی بەرانبەر بە ١٨٦٦-١٨٦٧ی زایین کۆچی دوایی کردووە هەر لەوێدا نێژراوە.
میرسادق یەکێ لە هۆنەرانی هەرە بەرزی کوردە و دیوانەکەی کە داگری هۆنراوەی دڵداری و سرووشتییە هێشتا لە چاپ نەدراوە.
میرسادق یەکێ لە هۆنەرانی هەرە بەرزی کوردە و دیوانەکەی کە داگری هۆنراوەی دڵداری و سرووشتییە هێشتا لە چاپ نەدراوە.