لە وڵامی مەلا نەسوورە
نزیر و شافە...
وەرن مەلاگەل نزیر و شافە
دیوانێ بکەین وە شەرعی مافە
مەیکەن وە کۆمەک لە چوارئەترافا
یەک یەک لە گەڵما هەڵکەن کلافە
بزانیم کام دین وەکی شیرسافە
دیارە دینی یار پاکو بێ لافە
لە ناو کاکەییان هەفت قولەی قافە
سایەی یەک قولەی لە ئەز مەعافە
منیش کەوتمەناو هەڵقەی تەنافە
پێم مەعلووم بوگە، جووقەی جوغرافە
وەرن بوێژن هەر کام هەڕافە
وازدەن لە قورئان، مێژن، گەزافە
مابەین ڕاستی قەوڵ خەلافە
وەر نە گشت دەیدەم بە ئاوی تافە
دەچمە لای ئسحاق نووری ناو جافە
ئێوە بمێنن وەی دلێ زافە
حوسەین بەهای، بۆتان سەڕافە
بتانخاتە قەوڵ ڕای عرفان بافە
چونکە خەفانتان لەو خوێن و کافە
ئاخر دینتان بی وە زەرافە١
١. کونی دیوار