ئاڵەکۆک

پیر عابدینی جاف add_a_photo
عابدینی جاف دیوانی پیر عابدینی جاف
١٥. مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو
لە ووڵامی مەلا غەفوور

مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو
کەس دەنگی نەکرد شەیتان ساحب سەڵا بوو

لەو سوختەی شەهپەڕی بنیام مایەداری ئەرز دەکا
مایەی قووەتی دونیا سیم و تەڵا بوو

ئێوەن مللەتی قیل و قال بێ بەشی باقی
کاکەیی ڕۆژی ئەزەڵ دۆستی ئیللا١ بوو

ساحبێ شەرت و بەزمن وە قەوڵی قەدیم
حەق بۆ ناوی ئەوان هەر مبتەلا بوو

سەر سککەی دین دوو هەفت بۆ جەمی یار
لەو جامی بەڕەب چلتەن بە جەللا بوو

ئایەت کە دەڵێ خەیر و شەڕمەن ئەڵا
مەعلوومە خودا شەیتانه، بەرەڵا بوو

ئێوە دەڵێن شەیتان مللەتی خۆی سەند لە خوا
ساوابێ لە گەڵ ئەو شورەکائی فلا بوو٢

لەعنەتی حەق هاتگە بۆ کازب و فاسق
ئێوە کە هەر دووگی دەکەن لەعنەت بە مەلا بوو

بە درۆی ئێوە ڕەسوول چل ژنی هەبوو
ئەوە بۆ خۆتان خۆشی دەکەن کە وەها٣ بوو

تا ئەو ڕۆ کە مرد غەیرەتی ئێوەی خوارد
فەرزەندانی وە تێغتان هەم بە تەقەلا بوو

١. ئی لا، ئەڵڵا
٢. یانی هاوبەش بوون
٣. حەلا بووش هاتووە
نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور)

پەراوێز edit