لە وڵامی نەرگزەی مەلا شوکری
گڕ لە دەروونە...
شەوقی شەیتانم، گڕ لە دەروونە
عیشقی تۆم لە لا پووشی هەروونە١
ئەزیش وەک بالوول دانەندەی دوونە
دەرچووم لەو جێگە مایەی فنونە
ئەزیش گووزەشتم لەم چەنوو چوونە
سایەی ئەزازیل هەر چوار ستوونە
بووگە وە زاخاو ئەم گۆشت و خوونە
وە ئکسیرەوە سەرف وە ئاڵتوونە
بە یاران کردم کفری قاروونە
چرام لە تاریک بۆ رەهنموونە
لە تووز دەرچووم کۆی تەم و توونە
خوشکم تۆش دەرچۆ لەم ڕێی زەبوونە
بچین بۆ ناو یار، دینیان بتوونە
ئا تۆ ناوینی ئەم چەشمەی ڕوونە؟
پێت دەدەم خەوەر، نەزم و قانوونە
لە ئاخر یەقەم نەگری وەنوونە
دەینت وە گەردن خۆت لەم گەردوونە
١. شوێن پێ