ئاڵەکۆک

پیر عابدینی جاف add_a_photo
عابدینی جاف دیوانی پیر عابدینی جاف
١. کورتەیەک لە ژیانی شاعیر
عابدینی جاف (١٣٢٠-١٣٩٤ زایینی، ٧٢٠-٧٩٧ کۆچی) کەسایەتییەکی گرنگی ئایینی یارسانە کە ھۆنراوەی سۆرانیی لێ بە جێ ماوە. عابدین لە شارەزوور لەدایک بووە و خوێندنی لەلای مەلا ئەلیاسی شارەزووری و مەلا غەفووری شارەزووری تەواو کردووە. دواتر بووە بە یەکێک لە یارانی سوڵتان سەھاک و کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ئایینی یارسان ھەبووە. شێعرەکانی عابدین لە دەورەی عابدیندا تۆمار کراون.
شێعرەکانی عابدین لەسەر شێوازی کرمانجی ناوین (یا سۆرانی) نووسراون. وەزنی بڕگەیی و زمانێکی ساکاریان ھەیە. زۆربەی شێعرە تۆمار کراوەکانی باسی ئایینی یارسان دەکات.
نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور)

پەراوێز edit