(١)
دیارە ئەمشەو زۆر دڕێژە
چارشێوی ئەم کەنینە تاڵ و سامناکە
بەم زووانە لەسەر شاخ و کانی و درەخت داناکەوێ
چارشێوی ڕەش
شەوانە هەرچی چارشێوە ڕەش ئەنوێنێ
سوور بێ... یان زەرد، سپی... یان ڕەش
ئەمشەو لە دوا کاتەکانی چاوەڕوانی و
خورپەکانما
بۆ جارێ تر سەرم کێشایە کۆڵان و
چاوم لێ بوو...
دەستێکی ڕەش بە ئەسپایی ئەهاتە پێش...
هەرچی بەر پەلی کەوتایە، لە سوور... لە ڕەش
بە پەلە دەرکەکەم داوە
لێ مەخابن
نازانم چۆن چۆنی خۆی خستە ژوورەوە
ئێستاش لە ئەیرە هەر وەکوو کتکە نەفتینە
هەر خەریکە
خۆی لە دار و بەرد و دیوار و پەنجەرەی نووستوو
هەڵئەساوێ.
بڵێی بەیانی ژوورەکەم
سپی... یان سوور
زەرد بێ... یان ڕەش؟
بڵێی بەیانی ژوورەکەم چ ڕەنگێ بێ؟ !
چارشێوی ئەم کەنینە تاڵ و سامناکە
بەم زووانە لەسەر شاخ و کانی و درەخت داناکەوێ
چارشێوی ڕەش
شەوانە هەرچی چارشێوە ڕەش ئەنوێنێ
سوور بێ... یان زەرد، سپی... یان ڕەش
ئەمشەو لە دوا کاتەکانی چاوەڕوانی و
خورپەکانما
بۆ جارێ تر سەرم کێشایە کۆڵان و
چاوم لێ بوو...
دەستێکی ڕەش بە ئەسپایی ئەهاتە پێش...
هەرچی بەر پەلی کەوتایە، لە سوور... لە ڕەش
بە پەلە دەرکەکەم داوە
لێ مەخابن
نازانم چۆن چۆنی خۆی خستە ژوورەوە
ئێستاش لە ئەیرە هەر وەکوو کتکە نەفتینە
هەر خەریکە
خۆی لە دار و بەرد و دیوار و پەنجەرەی نووستوو
هەڵئەساوێ.
بڵێی بەیانی ژوورەکەم
سپی... یان سوور
زەرد بێ... یان ڕەش؟
بڵێی بەیانی ژوورەکەم چ ڕەنگێ بێ؟ !
(٢)
چ شەوێک بوو
دار و دیوار و پەنجەرە و پەردە نووستوو
تەنیا خەمێک خەو لێ زڕاو بە خەبەر بوو
لەنێو پێخەفی ئازارا ئەتلایەوە
دەستی لەنێو قژیان ون بوو
چەن تلی دا و باڵنجەکەی ژێر و ڕوو کرد
خەو هەر نەبوو
بەیان خۆی کێشا ژوورەکەی
دەستی بە ڕوومەتیا هێنا
بەئەسپایی برووسکەیەکی ئاشنای
لەسەر باڵنجەکەی دانا
دار و دیوار و پەنجەرە و پەردە نووستوو
تەنیا خەمێک خەو لێ زڕاو بە خەبەر بوو
لەنێو پێخەفی ئازارا ئەتلایەوە
دەستی لەنێو قژیان ون بوو
چەن تلی دا و باڵنجەکەی ژێر و ڕوو کرد
خەو هەر نەبوو
بەیان خۆی کێشا ژوورەکەی
دەستی بە ڕوومەتیا هێنا
بەئەسپایی برووسکەیەکی ئاشنای
لەسەر باڵنجەکەی دانا
(٣)
«ڕێز و سڵاو...
لە بیرت بێ ئەمشەویش مۆم داگرسێنە
سووچی پەردەکەت لابدە و
لەپشتی پەنجەرەی دانە
ئەمشەو منیش هەر لەو ساتەی هەمیشەدا
دێمەوە بەر پەنجەرەکەت
هەر بەو سۆزە لە حەیرانێ ئەچریکێنم
دار و بەردی کۆڵانیش بە خەبەر دێنم
لە بیرت دێ، پیشتر، ... زۆرتر،
بەر لەو کاتەی لە دوا ژوانگەی هەنگوینی نیگاکانمانا
وەکوو تیری نێو تاریکی
لە پشتەوە بمانپێکن
چۆن چۆنی دەستت ئەهێنا بە سەر قژی خەونەکانما
دەستی تەنیاییت ئەگوشیم
ئەی شاژنی وڵاتی خەم پەژارە
ئەی تەواری سەوداسەری ڕووناکایی
لە بیرت بێ ئەمشەویش مۆم داگرسێنە
کۆرپەی بێ ئارامی تاسەم،
بە چیرۆکی هەمیشەییت بلاوێنە.»
لە بیرت بێ ئەمشەویش مۆم داگرسێنە
سووچی پەردەکەت لابدە و
لەپشتی پەنجەرەی دانە
ئەمشەو منیش هەر لەو ساتەی هەمیشەدا
دێمەوە بەر پەنجەرەکەت
هەر بەو سۆزە لە حەیرانێ ئەچریکێنم
دار و بەردی کۆڵانیش بە خەبەر دێنم
لە بیرت دێ، پیشتر، ... زۆرتر،
بەر لەو کاتەی لە دوا ژوانگەی هەنگوینی نیگاکانمانا
وەکوو تیری نێو تاریکی
لە پشتەوە بمانپێکن
چۆن چۆنی دەستت ئەهێنا بە سەر قژی خەونەکانما
دەستی تەنیاییت ئەگوشیم
ئەی شاژنی وڵاتی خەم پەژارە
ئەی تەواری سەوداسەری ڕووناکایی
لە بیرت بێ ئەمشەویش مۆم داگرسێنە
کۆرپەی بێ ئارامی تاسەم،
بە چیرۆکی هەمیشەییت بلاوێنە.»