لە وشتەپە دەچوومەوە ماڵ. جارێک لە سەفەراندا خوا برایەکی دیکەی بۆ ناردبووم کە ناوی نرابوو «سادق». جارێکی تر چوومەوە باوکم نەخۆش بوو؛ ناردمیە سابڵاغ بۆ لای دوکتۆر یوناتانی کۆنە برادەری. تا من چووم و دەرمانم بۆ هێنا، بە ساغی فریا نەکەوتم و لە ئاخر دەمی گیاندانیدا گەیشتمە سەری و هەتیو مامەوە...