ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
١٤. شەڕ مەفرۆشە و خوێڕیش مەبە!
ترس و ئازاییش دوو جۆرن: تۆ کە هەر شەڕ بکەی و گێچەڵ دەخەڵک هاڵێنی، ئەوە ئازایەتی نییە، بێ ئەخلاقیە. بەڵام کەسێک بە ئاشکرا زوڵمت لێ دەکا؛ ئەویش یەکێکە وەک تۆ. ئەگەر لە بەری دانەوێنی و دیفاع لە خۆت نەکەی، ترسەنۆکی و بە خوێڕیت دەزانن. چیرۆکێک لە «الاغاني»دا هەیە: کابرایەکیان دەبرد لە تۆڵەی پیاوێکا کە کوشتبووی بیکوژنەوە، دۆستێکی لێی پرسی: «بۆ ئەو کارەت کرد؟»، گوتی: «من بێ خەتا بووم، ئەو کابرایە زوڵمی لێ دەکردم. گوتیان دوعای لێ بکە و شکایەت لە خوا بکە. دیتم خوا پێم دەڵێ: من ئەویشم وەک تۆ دروست کردووە. شەرم ناکەی بۆ خۆت دیفاع لە خۆت ناکەی و هاوار بۆ من دێنی؟ ...». خولاسە شەڕی خەڵک مەکە هی خۆت؛ بەڵام واش خوێڕی مەبە لەسەر خۆت وە جواب نەیەی. حەول بدە بە شکایەتی قانوون، بە یاریدەی دۆستانت زوڵم لە سەر خۆت لا بەرە.

پەراوێز edit