ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) ئەوان ئەھلی کتێبانەی لە دین دەرچوون، وەل ئەوانەی بت پەرست بوون، نەدەترازن تا بەڵگەیێ ڕوونیان بۆ دێ.
(٢) پێغەمبەرێک لە خوداوە چەند ڕووپەڕێکی پاکژیان بۆ وەخوێنێ.
(٣) گەلێک نووسراوی بەنرخیان تیا ھەیە.
(٤) ئەوەنەی ئەھلی کتێبن، لەبەر یەک ھەڵنەوەشابوون؛ مەگین وەختێ ئەم بەڵگە ڕوونەیان بۆ ھات.
(٥) فەرمانیشیان ھەر ئەوەندە پێ درابوو کە ئەبێ خواپەرست بن و لە دین ئەودا دڵپاک بن و بەرەو ھەقانەت بڕۆن و نوێژ بکەن و زەکات بدەن؛ کە ئەمە دینی دروستە.
(٦) ئەو کەسانەی کە وا ئەھلی کتێب بوون و لە دین دەرچوون، دەگەڵ بت پەرستەکاندا تاھەتایە، لە ئاگری جەھەندەم دان. ئەمان خراپترین کەسن.
(٧) ئەو کەسانەش کە بوونە خاوەن باوەڕ و ئاکارچاکن، باشترین کەس ھەر ئەوانن.
(٨) لە پەروەرندەیانەوە پاداشیان بەھەشتی عەدنە؛ جۆباری بەبەردا دەڕوا و ھەمیشە ھەر لەوێ دەبن. خودا لەوان ڕازی بووە و ئەوانیش لە خودا ڕازین. کێ لە خودای خۆی ترساوە، ئەمەی دەبێ.

پەراوێز edit