ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) سۆندێ دەخۆم بە چێشتەنگاو،
(٢) بە جەنگەی ھەدا دانی شەو،
(٣) پەروەرندەت نە وازی لە تۆ ھێناوە، نە لێت قەڵسە.
(٤) دیارە دواڕۆژ بۆ تۆ لە دنیا چاترە.
(٥) بەم زووانەش پەروەرندەت چاکەی وەھات دەگەڵ دەکا، ڕازی دەبی.
(٦) چما نە سێویەک بووی، ئەو پەنای پێدای؟
(٧) دی گومڕایو ڕێی نیشان دای؟
(٨) دی ھەژاریو لە ئاتاجی دەری خستی؟
(٩) سا تۆش ھەتیو مەڕەنجێنە؛
(١٠) دەرۆزەکەر مەتارێنە؛
(١١) تۆ ھەر باسی چاکەی پەروەرندەت بکە.

پەراوێز edit