ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) بەو عەزمانە و بەوەی کە شەو خۆ ڕادەنێ،
(٢) کوو دەزانی ئەو شەوگەردە کامەیانە؟
(٣) ئەستێرەکەی ھەرە گەشە.
(٤) ھەر کەسێ گیانی دەبەردا، پاسەوانی ھەر لەسەرە.
(٥) با مرۆ لە خۆ ڕامێنێ کە لە چی وەدی ھاتووە.
(٦) لە تراوێ فڕکە دەکا.
(٧) لە نێوان پشت و بەرملان دێتە دەرێ.
(٨) خوا دەتوانێ جارێ تر بیھێنێتەوە.
(٩) لەو ڕۆژەدا کە نھێنی خۆیا دەبن.
(١٠) ئەو نە ھیچ ھێزێکی ھەیە، نە یاریکار.
(١١) بەو حەوایەی ئاو ھەڵدەگرێ و دەیداتەوە،
(١٢) بەو زەمینەش کە زۆر درز و کەلێنی ھەن،
(١٣) ئەم قورعانە ھەموو کێشە دەبڕێتەوە.
(١٤) ھیچ قسەی لاقردیش نییە.
(١٥) ئەو خەریکن فێڵێک دەکەن.
(١٦) وا منیش فێڵی خۆم دەکەم.
(١٧) سا تۆ ماوەی ئەم دین دوژمنانە بدە، کەمێکیان لێ ڕابوەستە.

پەراوێز edit