ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) ھەرگا کە عەزمان قەڵەشا،
(٢) کاتێکیش ئەستێران وەرین،
(٣) ھەر دەمێکیش زەریا تەقین و لێک دران،
(٤) ھەر ساتێکیش گۆڕستان ژێر و ڕوو کران،
(٥) ھەموو کەسێ پێدەزانێ چەی پێش خست و چەی بەجێ ھێشت.
(٦) ئەی بنیادەم! چی تۆی لەحاند پەروەرندەی بەخشندەت بادی ھەوا کرد؟
(٧) ئەوەی کە دروستی کردی و ئەندامەکانی وێخستی و ڕێکی کردی.
(٨) بە ھەر شکڵێکیش خۆی ویستی، دەری خستی.
(٩) ھەرگیز ئەمەو نایەتە بیر؛ بەڵکوو ئێوە پرسینەوەو لا دەرەوە.
(١٠) [وەل ئەوەشا] چەند پاسگرتان بەسەرەوە.
(١١) خاوەن ڕێزن، نڤیسارن؛
(١٢) لە ھەر کارێ ئێوە دەیکەن، ئاگەدارن.
(١٣) بێ گومان ئاکارچاکەکان لە خۆشیدان.
(١٤) بەدکارانیش جەھەندەمین.
(١٥) ڕۆژی ژمار دێنە ناوی.
(١٦) ناشتانن خۆی لێ ببوێرن.
(١٧) کو زانیوتە ئەو ڕۆژی ژمار چییە؟
(١٨) ھەمیسان تۆ کوت زانیوە ڕۆژی ژمار چتۆیە؟
(١٩) ڕۆژێکە کەس بۆ کەسی تر ھیچ شتێکی لەدەست نایە و ئەوێ ڕۆژێ فەرمان ھەر فەرمانی خوایە.

پەراوێز edit