ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) ھاوارە لە ھەر کەسێکی بە تەشەری خوسپکەرە؛
(٢) ئەوی ماڵی کۆ کردەوە و دەیبژێرێ.
(٣) خەیاڵ دەکا دراوەکەی لە مردنی دەپارێزێ.
(٤) نا نا، با وا خەیاڵ نەکا؛ بێ شک فڕێ دەدرێتە ناو «حوتەمە»وە.
(٥) کا دەزانی نیاز لەو «حوتەمە» چییە؟
(٦) ئاگرێکە خودا ھەڵی گیرساندیە.
(٧) بە سەر پەڕەی دڵاندا دێ.
(٨) کە ئەمەیان بەسەردا گاڵەدراوە؛
(٩) لە ئەستوونەگەلێکی بەرز و بڵندا.

پەراوێز edit