ئیمام عەلی ـ دروودی خودای لەسەر بێ ـ فەرموویەتی: مەڕوانە وێژەر کێ بووە؛ وێژراوەکە بخە بەرچاو! واتە: قسەی باش وەرگرە و گوێ مەدە کێ گوتوویەتی! ئەم نامیلکەی دکتور عەلی شەریعەتیت پێشکەش دەکەین. بیخوێنەوە! وەردی دەوە! وردی کەوە! لێی وردبەوە! ئەگەر بەهرەی پێ گەیاندی و شتی باشی تێ گەیاندی، ماڵی ئاوا. بەرهەمەکانی تریشی لێ وەخوێنەوە بەهرەیان لێ هەڵکڕێنە! دەنا بەو یەکە وازبێنە و کەسمان لە کەس!
موسوڵمانانی ڕووناکبیر، ئەبێ بە شەش ڕاوێژ، دەگەڵ شەش دەستەدا بدوێن: ڕووناکبیرانی لاوەکی، برایانی هاوئاینمان لە دەرەوە، ڕەش و ڕووتی شارستانی، گوندنشینان، چینی ژنان، تازەلاوان.
ئەم نامیلکە هەوەڵ دەرسە بۆ سێ دەستە:
تازەلاوان، کەوا تازە بای باڵ دەدەن؛ بۆ ئەو پیاوە زلانەیە کە هەر منداڵانە دەژین؛ بۆ سەرمەشقی نووسەرانی خۆماڵییە.
هەژار