شێرکۆ کوڕی خۆشه‌ویست و ژیرم
زاخاوی مژیم و هۆش و بیرم
پنج و ڕه‌گه‌زی دڵ و گیانم
خونچه‌ی شهبەقی باخی ژیانم
هێشتا به ته‌مه‌ن مناڵ و کاڵی
وه‌ک ده‌ربه‌ده‌ریم دووازده ساڵی
هه‌رچه‌نده کوڕی منی هه‌ژاری
دوا ڕۆژی هه‌ژاره نادیاری
لێم ڕوون نییه پاشی چت به‌سه‌ر دێ
هیوام گه‌لێ پێته ببیه مه‌ردێ
مه‌ردێکی به‌کار و چاپک و زیت
بیرێ بکه‌ی و بزانی تۆ چیت
ده‌ردی گه‌له‌که‌ت بزانی چۆنه
بۆت ده‌رکه‌وێ چەند برینی کۆنه
خانی لە هەزار و سەد ژیاوە
ئەو کاتە لە ئێمە چۆن دوواوە
حەفتاو و حەوت لە سێسەتیش چوون
پێشتر لەوە کوردی ئێمە مردوون
ئەو دەم کە هەیان بوو میرێ بۆ خۆ
ئەمڕۆکە پساوە ڕایەڵ و پۆ
بوین ئەو دەمە پشکی تورک و تاران
زۆر ئێستە خەراترین لە جاران
نەوتت کە ژیانی ئەورووپایە
بۆ تۆ نییە تێری شەوچرایە
بێگانە لە نیشتیمانی ئێمە
تێر و قەڵەون بە نانی ئێمە
خۆمان هەموو کوێر و کوتر و برسی
ژین کورت و ئەویش لەگەڵ مەترسی
نابێ بە زمانێ خۆ بخوێنین
ناشێ کە هەناسەیەک هەڵێنین
کوژران بە هەزار هەزار لە لاوان
ئازادیخوازی ببووە تاوان
ئێستەش لە سەر ئەم ژیانە تاڵەش
پاش ڕژتنی هێندە خوێنە ئاڵەش
کورد هه‌ر له خه‌وی نه‌زانیدایه
هه‌ر پێکه‌وه لە گەڕ و هه‌رایه
بێگانه‌په‌ره‌سته خۆنه‌ویسته
بۆ هاوڕه‌گه‌زی که‌ڕ و نه‌بیسته
بۆ یەکتری دوژمن و نەیارن
بۆ نۆکەریی تا بڵێی لەبارن
ئەو چاخە کە خانی پێی ژیاوە
فەرموویە هەرا لە سەر دراوە
وێستێکە هەزار ئەوەند چرووکن
بۆ پوولێ لە تای تەرازوو سووکن
خۆ هەرچی دەخوێنی پیت و نیوێک
ئەو دەچتە کەلێک و گەل لە شیوێک
لای شەرمە کە هەر بە کوردی بدوێ
بۆ چارەڕەشی مە "بۆگەنە خوێ"
خۆی ناو دەنێ ملبەزەنگی پێشڕەو
دەتداتە دەسی دژت وەکوو کەو
زۆرزانە لە کاروباری هەر کەس
ئاگای لە ژیانی خۆی نییە و بەس
ڕەنگن هەموو کەسک و سوور و شینن
کوردایەتی زۆر بە کەم دەبینن
کێ هۆنه‌ری کورده یان هونه‌روه‌ر
کهمبایی تره له توور و گێزه‌ر
وا بیر مه‌که‌وه ئه‌مه‌م درۆیه
بۆ ڕاستی نموونه بابی تۆیه
کاتم ئه‌وه گه‌ییه سی و نۆ ساڵ
هه‌ر ساڵه له پار پتر ژیان تاڵ
دڵخۆشی له ڕووپه‌ری ژیانم
هه‌ر هێنده‌یه ناوه‌که‌ی ده‌زانم
ئاواره له نیشتمانی خۆمم
ئاواته‌خواز به ژینی دۆمم
واڵاده‌س و دڵ‌پڕ و په‌ژارم
سه‌رباری هه‌ژاریی، ده‌رده‌دارم
هه‌ر مانگه له دێیه‌ک و له جێیه‌ک
هه‌ر ڕۆژه میوانی خانه‌خوێیه‌ک
ده‌رکێ نییه دادی بۆ بنێرم
هه‌ردێ نییه خۆمی لێ وه‌شێرم
هه‌رچه‌نده که نیمه هیچ ده‌رووی ڕوون
هه‌ر دژ ده‌گه‌ڕێ گه‌ڕانی گه‌ردوون
ده‌ستم له هومێدی به‌ر نه‌داوه
چاوم له پسانی به‌ند و داوه
پێم وایه دوا به ڕۆژی ڕه‌ش دێ
زۆر ناچێ که باو و ڕۆژی مه‌ش دێ
جا با پتریش به ده‌رد و کوڵ بم
با ڕووت و کڵۆڵ و داخ له دڵ بم
سەد هێندە پەژارە لێم وەکۆ بێ
کورد هەر دەبێ ڕۆژێ سەربەخۆ بێ
با من به هه‌ژاریی بچمه بن گڵ
کورد ڕۆژێ ده‌بن به گوڵ له‌سه‌ر چڵ
هه‌ر هێنده تکام له تۆیه ڕۆڵه‌م!
مه‌ڕوانه که ئه‌م شڕ و شڕۆڵه‌م
زۆرتر له منیش کز و هه‌ژار بی
بێ یار و نزار و لێوبه‌بار بی
ده‌ربه‌س مه‌به! بۆ گه‌لت بکۆشه!
ژه‌هراوی له‌سه‌ر بنۆشه! خۆشه
بابی تۆ چلۆن بوو، شوێنی بگره
حیزانە مەژی! بە مەردی بمرە!
زاخاوی مژیم و هۆش و بیرم
پنج و ڕه‌گه‌زی دڵ و گیانم
خونچه‌ی شهبەقی باخی ژیانم
هێشتا به ته‌مه‌ن مناڵ و کاڵی
وه‌ک ده‌ربه‌ده‌ریم دووازده ساڵی
هه‌رچه‌نده کوڕی منی هه‌ژاری
دوا ڕۆژی هه‌ژاره نادیاری
لێم ڕوون نییه پاشی چت به‌سه‌ر دێ
هیوام گه‌لێ پێته ببیه مه‌ردێ
مه‌ردێکی به‌کار و چاپک و زیت
بیرێ بکه‌ی و بزانی تۆ چیت
ده‌ردی گه‌له‌که‌ت بزانی چۆنه
بۆت ده‌رکه‌وێ چەند برینی کۆنه
خانی لە هەزار و سەد ژیاوە
ئەو کاتە لە ئێمە چۆن دوواوە
حەفتاو و حەوت لە سێسەتیش چوون
پێشتر لەوە کوردی ئێمە مردوون
ئەو دەم کە هەیان بوو میرێ بۆ خۆ
ئەمڕۆکە پساوە ڕایەڵ و پۆ
بوین ئەو دەمە پشکی تورک و تاران
زۆر ئێستە خەراترین لە جاران
نەوتت کە ژیانی ئەورووپایە
بۆ تۆ نییە تێری شەوچرایە
بێگانە لە نیشتیمانی ئێمە
تێر و قەڵەون بە نانی ئێمە
خۆمان هەموو کوێر و کوتر و برسی
ژین کورت و ئەویش لەگەڵ مەترسی
نابێ بە زمانێ خۆ بخوێنین
ناشێ کە هەناسەیەک هەڵێنین
کوژران بە هەزار هەزار لە لاوان
ئازادیخوازی ببووە تاوان
ئێستەش لە سەر ئەم ژیانە تاڵەش
پاش ڕژتنی هێندە خوێنە ئاڵەش
کورد هه‌ر له خه‌وی نه‌زانیدایه
هه‌ر پێکه‌وه لە گەڕ و هه‌رایه
بێگانه‌په‌ره‌سته خۆنه‌ویسته
بۆ هاوڕه‌گه‌زی که‌ڕ و نه‌بیسته
بۆ یەکتری دوژمن و نەیارن
بۆ نۆکەریی تا بڵێی لەبارن
ئەو چاخە کە خانی پێی ژیاوە
فەرموویە هەرا لە سەر دراوە
وێستێکە هەزار ئەوەند چرووکن
بۆ پوولێ لە تای تەرازوو سووکن
خۆ هەرچی دەخوێنی پیت و نیوێک
ئەو دەچتە کەلێک و گەل لە شیوێک
لای شەرمە کە هەر بە کوردی بدوێ
بۆ چارەڕەشی مە "بۆگەنە خوێ"
خۆی ناو دەنێ ملبەزەنگی پێشڕەو
دەتداتە دەسی دژت وەکوو کەو
زۆرزانە لە کاروباری هەر کەس
ئاگای لە ژیانی خۆی نییە و بەس
ڕەنگن هەموو کەسک و سوور و شینن
کوردایەتی زۆر بە کەم دەبینن
کێ هۆنه‌ری کورده یان هونه‌روه‌ر
کهمبایی تره له توور و گێزه‌ر
وا بیر مه‌که‌وه ئه‌مه‌م درۆیه
بۆ ڕاستی نموونه بابی تۆیه
کاتم ئه‌وه گه‌ییه سی و نۆ ساڵ
هه‌ر ساڵه له پار پتر ژیان تاڵ
دڵخۆشی له ڕووپه‌ری ژیانم
هه‌ر هێنده‌یه ناوه‌که‌ی ده‌زانم
ئاواره له نیشتمانی خۆمم
ئاواته‌خواز به ژینی دۆمم
واڵاده‌س و دڵ‌پڕ و په‌ژارم
سه‌رباری هه‌ژاریی، ده‌رده‌دارم
هه‌ر مانگه له دێیه‌ک و له جێیه‌ک
هه‌ر ڕۆژه میوانی خانه‌خوێیه‌ک
ده‌رکێ نییه دادی بۆ بنێرم
هه‌ردێ نییه خۆمی لێ وه‌شێرم
هه‌رچه‌نده که نیمه هیچ ده‌رووی ڕوون
هه‌ر دژ ده‌گه‌ڕێ گه‌ڕانی گه‌ردوون
ده‌ستم له هومێدی به‌ر نه‌داوه
چاوم له پسانی به‌ند و داوه
پێم وایه دوا به ڕۆژی ڕه‌ش دێ
زۆر ناچێ که باو و ڕۆژی مه‌ش دێ
جا با پتریش به ده‌رد و کوڵ بم
با ڕووت و کڵۆڵ و داخ له دڵ بم
سەد هێندە پەژارە لێم وەکۆ بێ
کورد هەر دەبێ ڕۆژێ سەربەخۆ بێ
با من به هه‌ژاریی بچمه بن گڵ
کورد ڕۆژێ ده‌بن به گوڵ له‌سه‌ر چڵ
هه‌ر هێنده تکام له تۆیه ڕۆڵه‌م!
مه‌ڕوانه که ئه‌م شڕ و شڕۆڵه‌م
زۆرتر له منیش کز و هه‌ژار بی
بێ یار و نزار و لێوبه‌بار بی
ده‌ربه‌س مه‌به! بۆ گه‌لت بکۆشه!
ژه‌هراوی له‌سه‌ر بنۆشه! خۆشه
بابی تۆ چلۆن بوو، شوێنی بگره
حیزانە مەژی! بە مەردی بمرە!