شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: بێ وڵات سەبارەت: ساڵی ١٣٦٥ هەتاوی - نووسین: حەمەی لەیلا چڵ ساڵە من تەرمی خۆمم لە کۆڵ ناوە دەیگێڕم و ئەشک ئەڕێژم رێگەی دووری تەمەن ئەبڕم بستێ خاکم دەس ناکەوێ ئەم جەستە پڕ لە ئازارەی تیا بنێژم! ++++++++++++++++++++++