شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: زیندانی سەبارەت: ٧١/٠٣/٢٥ - نووسین: حەمەی لەیلا له نێو ژووره تاکەکەسیه تەنگەکەمدا هەڵکوڕماوم! کارەساتێک بەڕێوەیه لەو دێو دیوار وەردیانەکەم ڕاوەستاوه دەلاقەیەکی بچکۆڵه له سەر سینگی دەرکەکەیه و داخراوە! کۆترە باریکەی خەیاڵم تامەزرۆیه هەڵفریت تا پەڕپەڕووچکەی ئاسمانی کاکی به کاکی! جار به جارێ وەردیانەکەم دەلاقەکه دەکاتەوە و لێم دەڕوانێ ئەو تاریکی دەبینێت و من رووناکی! ++++++++++++++++++++++