شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: شەهید سەبارەت: نووسین: حەمەی لەیلا کۆتری سپی نامەی ئاشتی وڵاتێکی زامداری بۆ مێژوو ئەبرد ڕاوچی هاتن دێو جامەیان بۆ ڕاگرت و دەسڕێژیان کرد لە پڕ زەوی زریکاندی ئاسمان لە خەو ڕاچلەکا خوێنی کۆتر دڵۆپ دڵۆپ بە سەر هەموو دنیا تکا! ++++++++++++++++++++++