شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئاویەر سەبارەت: نووسین: حەمەی لەیلا من کێوێکی راوەستاوم لەو بەرزه هەورە تریشقەش پشتم ناخاته لەرزە هەرچەند بێدەنگ، راوەستاوم لەو بانه دەروونم پڕ له ئاگر و بورکانه کارەسات و رووداوی زۆرم دیوه زۆر نەیاری دڕم لێ ڕاپەڕیوه خوێنی گوڵی سووری زۆرم ڕژاوه به سه ر یاڵ و ماهـ و زەردەما پژاوه سینگم داڵدەی ڕۆڵەی ئازاو بوێره لانەی تەژی نرکەی پڵینگ و شێره سەدان کەڕەت هێرشیان بۆ هێناوم له ڕوویاندا وەستاوم، ڕاوەستاوم گوڵی زۆریان له داوێنم دزیوه پای چەند ڕۆڵەم له تەپکە و داو خزیوه هێندە ئازار و برین و ئێشم دیوه باخی مێژوو به خوێنی من خەمڵیوه پشتم خەما له ژێر باری تەوژما تفەنگ نەما هەڵنەشاخێ به گژما هەرچەند له ناو خاک و خوێنا گەوزاوم بەڵام دیسان هەستاوم و هەر ماوم رۆحی بەرزم چاوکەی ئاوی ژیانه قەت نامرم خزری زیندەم میوانە ++++++++++++++++++++++