شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: سزای دڵداری سەبارەت: ٧/٨/٦٤ - نووسین: حەمەی لەیلا زات ناکەم رازی دڵ بدرکێنم سەگی ئەم شاره لانگیره، بۆنی دڵ و دەم ئەکا سەگی ئەم شاره نەک تەنیا گۆشت و ئێسک و خوێنی دڵ تەنانەت شیعر و گۆرانی ئەخوا زات ناکەم بڵێم چەندم خۆش ئەوێی زیتەی چاوی گورگ لەم گورگه ناوه زات ئەتۆقێنێ له سەرانسەر ئەم وەرزه تاڵ و زەرد و ژاکاوه بۆ حەشاردانی گوڵی هەستی خۆم شک نابەم شوێنێ زات ناکەم رازی دڵ بدرکێنم ++++++++++++++++++++++