شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: بزڕکاندن سەبارەت: (١٩٩٢/٧/١٩ - ڕووسیا - گوندی شوکینە) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کەوێڵێکی داوێنی چیا، ترپەترپی بەئاستەمی نمەی باران، ئاگردانێک، قرچوهۆڕی چیلکە و داران، تاقچکەیەکی پڕ کتێب، زارۆیەکی خەپەتۆڵەی ئاگرپارە، ئازیزێکی زەردئەسمەری کەزی و بسک تا کەمەری گوێ بە گوارە ملە قوتەی تەنکەخەمێک، هاژەهاژی لەدوورەوەی لێڕێک، چەمێک، کترییەک چای بە دووکەڵی چڕ دەمکراو، کۆتکەدۆیەکی کوندەڵان، دووسێ نانی گەرمی تیری، یەک بەرچنەی پڕ هەنار و ترێی بۆنخۆشی ڕەشمیری! بزڕکاندن: قسەپەڕاندن، وڕێنەکردن. کەوێڵ: کوختە، کۆخ، زنج، خانووچکەی یەکچاوە (بەتایبەت لەناو ڕەز و باخدا) خەپەتۆڵە: مناڵ یا بێچووی گیانداری گۆشتن و خڕکەڵە. ملەقوتە: سەرەتاتکێکردن لێڕ: دارستان، لێڕەوار، مێشە ڕەشمیری: جۆرە ترێیەکی ڕەشی تام و بۆنخۆشە. ++++++++++++++++++++++