شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی براکوژی سەرناو: گرنگ و گرنگتر سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew سەربەخۆیی گرنگ نییە! هەر هەشت پیتی ناوی وڵات، بە عانەیەک قەڵای هێسکی ئەنفالەکان بە مەرحەبای بێگانەیەک گرنگ نیە! خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم، (دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک. گرنگ نییە، با بەعسی و جاش بورووکێنە ناو دەرپێشمان وەکوو شارە مۆرانەیەک. گرنگ نییە! دەبا وڵات سەروخواری ببێتە کەللەخانەیەک. بەڵام گرنگ کورسییەکی سارد و سڕی وەک تابووتی بن مردووە، گرنگتریش؛ ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن کە بۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتووە! ٢٠٠٣/١١/٢٢ هێلسنکی ++++++++++++++++++++++