شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: دووڕیان سەبارەت: ٢٠١٤/٦/٢٨ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٢١٨,٢١٩ - نووسین: خالید قادری شێتم، شێتی کەشتی و شەپۆل، شێتی تەم گراڤ و گۆل، شێتی نەوڕەس، شێتی دەریا... نازانم چۆن بیانبەم و هەڵێانڕێژمە داوێنی چیا! *** شێتم شێتی چیای مەفتەن، شێتی نسێ و دوند و یاڵی. شێتی شەو وڕۆژی ئەوێم، شێتی هەرچوار وەرزی ساڵی... هەر چاوڕێم بەڵکوو ڕۆژێک پەرجۆیەک، هێزێکی دادڕەس، بیانهێنێ، بیانکاتە هاوسێی دەریا و تەم نەوڕەس! ++++++++++++++++++++++