شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: یەکەم سەبارەت: ٢٠١٤/٦/٢٧ - ڕیگا - لاپەڕەی ٢١٥,٢١٦,٢١٧ - نووسین: خالید قادری دووەم و سێیەم و چەندەم... وەک بیی بەر با شڵەژاوان، بە خیشەخیش، بە خنەخن لەوەی یەکەم ورووکاون. هی یەکەمیش ئەم پێی، ڕەگڕەگ، بە زاگرۆسا ئەوەی دیکە، دەماردەمار، بە تورووسا ڕۆچۆتە خوار. خوا دەیناسێ، خۆر دەیناسێ، خاک دەیناسێ و گرتوویەتی. نە با دەیخا، نە ئاو دەیبا، نە دەشسووتێ لە ئاگرا، جوودی دڵێ: 'کە کەشتیی نووح گیرسایەوە و لووتکەی منی بۆ ڕاخرا ئەوەی یەکەم لە دایک بوو، هەر لە داری کەشتیی نووحیش بێشکەی ژینی بۆ چێ کرا. ' ++++++++++++++++++++++