شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: شینبوونی ماچ سەبارەت: ٢٠١٣/١١/٩-هێلسنکی - لاپەڕەی ٢١٠,٢١١ - نووسین: خالید قادری شەوێک جەستەی ئافرەتێکم بە ماچ داچاند: دەشتی ئەنی، نەرمانی مەچەک و بەلەک، لەپی کەژۆک، دەوراندەوری بەراوی لێو، گرد و نواڵەی سنگ و بەرۆک، خەت خەت وەردی هەر بیست پەنجە، قوڵگە و زوورگی ڕەفیسک و چۆک... *** نیوەشەوێک لەم شەوانە بۆ قاڵچیەک شیعرێکی نوێ تەونم دانا، کە دڵیژگەم ئۆخژنی هات، کە تەواوبووم لە چنینی، سەرم سوڕما، لەسەر کاغەز ماچ شین ببوون، نەخشینترین ڕەز و باخی دنیام بینی! ++++++++++++++++++++++