شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: ئاڵوودەیی سەبارەت: ٢٠١٣/٨/١٣ - ریگا - لاپەڕەی ١٩٧,١٩٨ - نووسین: ڕێزان عەلیپوور چەند جار خۆم تاقی کردەوە بێ تۆ بژیم، سەرهەڵگرم تەنیا و سووکبار، نیشتمانێک بدۆزمەوە بێ پەرژین بێ، بێ دەمبێن و دەرگە و دیوار... کەچی، هێندە دەستەمۆتم، وا بە دیلی چەشت کردووم، هەرکە بێ تۆم، باڵدارێکی سەراسیمەی بێ پەڕوپۆم، ئۆقرەم نییە، لە قەفەزێک ڕەها دەبم، بۆ ئەوی دی بەلەز دەڕۆم! ++++++++++++++++++++++