شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: ئاسمان و چاو سەبارەت: هێلسنكی ٢٠١٢/٥/٦ - لاپەڕەی ١٩٠,١٩١ - نووسین: ڕێزان عەلیپوور ئاسمان هەردەمەو ڕەنگێکە: شەوێک تارە، شەوێک ڕەخشان... سبەینەیەک تەم گرتوویە، ئێوارەکەی دادەکاتە خشڵباران بێنێک هەوری خۆڵەمێشە، بێنێکی دی پێلی کەف و زیوی قاڵە - کەچی چاوی ئازیزی من وەتی دیومە هەر ساماڵە! ++++++++++++++++++++++