شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: بەهەشتی ئێرە و ئەوێ سەبارەت: ٢٠١٢/٧٢/٢٦-ڤیلنیوس - لاپەڕەی ١٦٧,١٦٨ - نووسین: خالید قادری نیشتمانم، کە بەهەشتی سەر زەوی بێ و هەر بستێکی ئاسمانەکەی بۆ باڵندان نەکەم بە نوا هەر گردێکی خاک و خۆڵی نەپارێزم وەک پەرجۆی خوا، هەر تۆزقاڵێک لە هەواکەی هەڵنەکێشم وەک خەڵاتێ... ئیتر خوا لەو دنیا بۆ بەهەشتێکی دیم بداتێ؟ ! ++++++++++++++++++++++