شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: پەنجە سەبارەت: کانوونی دووەمی ٢٠١٢- هێلسنكی - لاپەڕەی ١٦٠,١٦١ - نووسین: خالید قادری ئەو کورسییە قرخنانە بۆ لە پەنجەم وا تۆقیون؟ خۆ پەنجەی من نە خەنجەرێک هەڵدەکێشن، نەگولـلەیەک ئاگر دەدەن، نە ڕێچکۆڵەی مێروولەیەک دەڕووشێنن، نە پنجێک گیاش لە خەو دەکەن... مەگەر سووچیان هەر ئەوە بێ، مەراقیانە بە نووکی کوتەقەڵەمێک دیوێک کاغەز بڕەنگێنن بە چیمن و چەم و جێژوان، دیوەکەی دی تژی بکەن لەسەر کێشی، لە سەنگەر و قەڵا و گڕکان! ++++++++++++++++++++++