شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: شێر و خەت سەبارەت: کانوونی دووەمی٢٠١٢- هێلسنكی - لاپەڕەی ١٥٨,١٥٩ - نووسین: خالید قادری قرۆشێکە دوو لای هەیە: ئەملای نەفرەت، ئەولای نەفرەت. هەر هەڵی دەن! قەت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قەت. جارێک خەت دێ جارێکیش شێر، جارێک شێر دێ جارێکیش خەت. قەت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قەت! *** خەمم هێندەی قەڵای کەرکووک چوارشانەیە، وەک ئوتێلی پئنجئەستێرە قاچاخچییان کەڵەگەتە. چ حەسرەتە! جگەرگۆشەم گەورە نابێ، گیرۆدەی داوی نەگبەتە، وەتی هەیە هەر خەریکی شێر و خەتە! ++++++++++++++++++++++