شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: بۆ ڕەخنەگرێک سەبارەت: ٢٥⁄١١⁄٢٠١١ - ھێلسنکی - لاپەڕەی ١٤٦,١٤٧,١٤٨ - نووسین: خالید قادری لەم و لەوت زۆر پرسیوە، ئەم ئازادییەم لە کوێ بوو! تۆ مەراقتە لەوە بگەی، زمانێکی ڕووت و بێکەس، گەڵاگۆشتێک... نەرم و نیان، بێ فریاڕەس، چۆن تا ئێستا پەردەی کۆشکی فیرعەونانی ھەڵدڕیوە؛ چۆن، بێپەروا، بە تەلبەند و دڕکەڵانی سنووراندا تێپەڕیوە؛ کام تەخت و تاج بۆی پشتەکە، کام گیرفان ناوکی بڕیوە! *** مەراق مەخۆ! با پێت بڵێم: کە من ھەردەم قاسەی لاتیم پڕاوپڕ بێ، کە من کۆشک و باڵەخانەی بێلانەییم ھەوربڕ بێ، کە ھەمیشە، چوار وەرزی ساڵ، ھەر ئاودار و بزمارکوت بن ھێشووەکانی ڕەزی خەمم - چۆن ئازادی ڕووم تێ ناکا، نایێ و نابێ بە ھاودەمم؟ ! ++++++++++++++++++++++