شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: دووبەی سەبارەت: ٢٢/١١/٢٠١١ تالین- ڕیگا - لاپەڕەی ١٤٤,١٤٥ - نووسین: خالید قادری دووسێ باڵەخانەی تەژە، چەند ئوتێلێكی بەرزەفڕ، دووسێ مۆڵ و ماكەرسیتی، چەند وەنەوشە و كەدیلاک و مۆنیكایەک، ١ چەند قومارگەی چراخان و چەند مەساژگەی بنزگشێل و چەند مەلهایەک، دووسێ دەرزن فێستیڤال و چەند زنجیرە كۆنفرانسێک، چەند چاوەشێكی دەستیدوو، گەڕێک شایی، سووكە دانسێک... - چیتر ماوە؟ مووچە نەبڕێ لە بەغداوە! - چیتر ماوە؟ هەر ئەمانە و دوای هەڵدانی چەند پێكێك مەی، كوردستانتان بۆ دەكەمە شاری دوبەی! ١. وەنەوشە و کەدیلاک و مۆنیکا: سێ مارکەی ئۆتۆی گرانبەهان، کە زۆربەیان مافیای بەرەبابەکانیان پێ دەناسرێتەوە. ++++++++++++++++++++++