شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: دەرگە و پەنجەرە سەبارەت: ٢٠١١/٦/٢١ - ڕیگا - لاپەڕەی ١٢٦,١٢٧ - نووسین: خالید قادری هەموو ڕۆژێ پەنجەرەکان... یەک یەک... هەموو... هەموو، یەک یەک پەنجەرەکان دەکەمەوە. هەموو ڕۆژێ دەرگان گشت، گشت دەرگاکان دەکەمەوە... دەرگەکان گشت... پێش کۆچکردن بۆ بۆ هەوارێک نە پەنجەرەی دەکرێتەوە، نە دەرگەی دەخرێتە سەر پشت! ++++++++++++++++++++++