شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: پێچەقاندن سەبارەت: ٢٠١١/٦/١٨ - ڕیگا - لاپەڕەی ١٢٣,١٢٤,١٢٥ - نووسین: خالید قادری دەزانی بۆچی قاچم لە مەیدان داچەقاندووە و جارێ بە شیعر نالێم ماڵاوا؟ ! چونکە چاوەڕێی شاعیرێک دەکەم گفت و پەیمانی هاتنی داوە. ئەو شاعیرەی دێ پەرییەکانی ماد لە ئاوی(وان) و خاکی چیای حەمرین هەڵیانشێلاوە. کاتێ هەڵدەکا، لە گەردەلوول و با ڕەهاتر، لە من مێرخاستر، لە من گەڕناستر، لە دوندی قەندیل بێپەرواترە. ئەو شاعیرەی دێ هەر نەفەسێکی دەبێتە نەخشێک لەسەر زناران، هەر نیگایەکی مۆمێک پێ دەکا لە تاریکستانی ماڵە هەژاران. ئەو شاعیرەی دێ لەکۆی من دەمم کڵێڵە بووبێ- ئەو دەتریشقێنێ. لە کوێ من پرتە و بۆڵەم کەردبێ- لەوێ چاوی ئەو چەخماخە دەدا و گڕ دادەچێنێ. ئێستا زانیتان بۆچی من قاچم داچەقاندووە و جارێ بە شیعر ناڵێم ماڵاوا؟ من چاوەڕوانی شاعیرێک دەکەم گفت و پەیمانی هاتنی داوە! ++++++++++++++++++++++