شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: قوون و کورسی سەبارەت: ٢٠١١/٤/٥ - هێلسنكی - لاپەڕەی ١١٣,١١٤ - نووسین: خالید قادری کاتێ لە ماڵ بێزار دەبم ناوماڵ و دیکۆڕ دەگۆڕم: لە کۆمەد دۆڵابەوە تا دەگاتە فەرشی بەرپێ. کە لە خۆشم بێزار دەبم دیسان هەندێک شت دەگۆڕم: قەڵەم، قۆپچە، کراس، دەرپێ... لێ نازانم، چ لە شاشەی تیڤی بکەم؟ دەیان ساڵە، هەمان قوون و هەمان کورسی، هەمان دەنگ و هەمان چەنگ و هەمان چەهرە و هەمان چەنە و چاوی برسی... شاشەیەکە، حوکمە دەبێ هەتا مردن لێی بنۆڕم. دۆش داماوم، قوون و کورسیی سەر شاشەکان چۆن بگۆڕم؟ ! ++++++++++++++++++++++